"خۆڵ و خاشاک ئاوی پیس کردووە"

حکومەت ژینگەی عێراق و WFPی برد بۆ چەمی تانجەرۆ

964+

ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی خۆراکی جیهانی WFPی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژینگەی عێراق پلانێک بۆ پاراستنی ئاوی تانجەرۆ و دەربەندیخان دادەڕێژن.

ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ژینگەی عێراق و شاندێکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و پاککردنەوەی ئاوی تانجەرۆ، سەردانی ناوچەی تانجەرۆیان کرد.

لەو سەردانەدا لایەنە پەیوەستەکانی سلێمانی، لە شارەوانی و تەندروستی و کەرتی تاینەت بەشداربوون، دواتر کۆبوونەوە بەڕێوەچووە.

نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت لە بڵاوکراوەیەکدا، نووسیویەتی، “لە کۆبوونەوەیەکدا باسی مەترسییەکانی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ئاوی تانجەرۆ و دەربەندیخان بۆ سەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان کرا و گفتوگۆش کرا لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکە”.

بەپێی بڵاوکراوەکە، “جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەدا داوایکرد لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP پلانێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی خێرا و دوورمەودا ئامادە بکەن و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی دەربڕیوە بۆ کاری هاوبەش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکە”.

“لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە دراوە بۆ ئامادەکردنی پلان و دواتریش جێبەجێکردنی پلانەکە”، ئەوەش بە گوێرەی هەمان بڵاوکراوە.

له‌ چه‌مه‌كه‌ى تانجه‌ڕۆ دوو راوچی و سكاڵاكارێك ده‌...

له‌ چه‌مه‌كه‌ى تانجه‌ڕۆ دوو راوچی و سكاڵاكارێك ده‌ستگیركران

"ئەو سەوزانەی لە تانجەرۆ بەرهەم دێن کۆلێرایان پێوەیە"