کار لە شەقامەکەدا دەکرێت

ئاگادار بن سبەی شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

كاركردن لە قۆناغی دووەمی فراوانكردنی شەقامی دابان لە كارێزەوشك دەستپێدەکات، بەوهۆیەوە سبەینێ بەشی ناوبازاڕی ئەو گەڕەکە تا پردی كۆبانی، بەربەستدەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 31.5.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەمەبەستی كاركردن لە قۆناغی دووەمی فراوانكردنی شەقامی دابان لە كارێزەوشك- بەشی ناوبازاڕەكەی تا پردی كۆبانی شەقامەكە لە رۆژی شەممە 1ی حوزەیران كاتژمێر 9:00ـی سەرلەبەیانی بە شێوەیەكی كاتی بەربەستدەكرێت.

لەبارەی ماوەی داخستنەکەی، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، “تەنیا بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت”.

شارەوانی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات كە رێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامە بەكاربهێنن.

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی لە سەرەتای مانگی 12ـەی ساڵی پاردا بڕیاری فراوانکردنی چوار شەقامی ناوشاری سلێمانی داوە، کە بکرێن بە 30 مەتری و یەکێکیان شەقامی دابانە لە كارێزەوشك.

ئەو شەقامانە بڕیاریان لێدراوە فراوان بکرێن پێشتر 15 مەتری بوون.

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن ب...

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن بە 30 مەتری