دەرزی دژە نەخۆشی لە پەلەوەرەکانی خورماتوو دەدرێت وێنە:964
لەترسى ئەنفلۆنزا
پەلەوەر و باڵندەکانی دوزخورماتوو دەکوترێن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کارمەندانی ڤێتەرنەری و تەندروستی دوزخورماتوو دەیانەوێت لە ماوەی دوو هەفتەدا، سەرجەم باڵندەو پەلەوەرە ماڵییەکانی سنورەکەیان بە ڤاکسینی دژە نەخۆشی بکوتن، ئەم هەڵمەتەش دوای ئەوە دێت، لەهەفتەی رابردوو ژمارەیەکی زۆر باڵندەو پەلەوەری قەزاکە بێ هۆکار مرداربونەوەو لەناو چوون.
نەجم هادی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی ڤێتەرنەری خورماتوو بە964ـی وت، “هەڵمەتەکە جگە لە کێڵگەکانی پەلەوەر، شوێنی بەخێوکردنی باڵندەو پەلەوەرەکانی قەزاکەش دەگرێتەوە و دەیانەوێت رێگری بکەن لە نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە کە ماوەیەکە سەریهەڵداوەتەوەو لە تەشەنەی سەندندایه لەرێگەی دەرزی دژە ڤایرۆس دەکوترێن، ئەمەش وادەکات ئەو پەلەوەر و باڵندانە پارێزراوبن لە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە.
بەوتەی فەرمانگەی ڤێتەرنەری قەزاکە، بڕیارە لەسبەینێوە هەڵمەتەکەیان فراوانتر بکەنەوە بۆ ئەوەی هەمو کێڵگە پەلەوەریەکانی سنورەکە بە تەعقیم کردن و پێدانی جۆرە دەرمانێک و کوتانی باڵندەکان بەدەرزی دژە ڤایرۆس بپارێزن.
لە سنوری دوزخورماتوو زیاتر لە 15 کێڵگەی پەلەوەرو باڵندە هەیە جگە لەوەش زیاتر لە 100 شوێنی بەخێوکردن و فرۆشتنی باڵندەو پەلەوەر لەناوەندی قەزاکە هەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش٠