هۆکارەکەی چییە؟

نرخی بەرمیلێک نەوت 12 سەنت دابەزی

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت 12 سەنت دابەزیوە، لێدوانەکانی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا هۆکارە، کە وتیان هێشتا زووە بیر لە کەمکردنەوەی رێژەی سوو بکرێتەوە.

بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ هەینێ 31.5.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، له‌ كاتێكدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 77 دۆلار و 74 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئەویش 17 سەنت دابەزیوە.

نرخەکان بەجۆرێکە لە چاو هەفتەی پێشوودا بەرزبوونەوەیەکی کەم لە نرخەکاندا هەیە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگدا نزیکەی سێ دۆلار هاتووەتە خوارەوە.

وا بڕیارە هاوپه‌یمانی ئۆپێك+ له‌ 1.7.2024 كۆبببێته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا تا نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2024 درێژ بكاته‌وه‌، گرووپه‌كه‌ ئه‌مساڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا پاراستووه‌.

بە مردنی رەئیسی نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

بە مردنی رەئیسی نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات