حكومى 9000 و تيجارى 10 هه‌زار
له به‌رده‌ڕه‌ش هۆشدارى ده‌درێته بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غاز
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه چاودێری بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غازى ماڵان ده‌كات و هۆشداریشیان پێده‌دات كه له‌و نرخه فه‌رمییه‌ى داندراوه غاز گرانتر بفرۆشن سزایان ده‌دات.
نرخى غازى حكومى به نۆ هه‌زار دینار و غازى تيجاریش نرخه‌كه‌ى به 10 هه‌زار دیناره.
ئه‌حمه‌د نزراوه، ئه‌ندامى لیژنه‌ى هاوبه‌شی قایمقامييه‌ت، به 964ـى وت، نه‌یانهێشتووه قه‌یرانى غاز له سنوورى قه‌زاكه‌یان دروست ببێت و ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێرى دابه‌شكردنى غاز و بریكاره‌كان ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێویستى هاوڵاتیان هه‌فتانه دوو جار و جارى واش هه‌یه هه‌فتانه چوار جار غاز دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین غازى ماڵان وه‌كو غازى تيجارى له‌بازاڕه‌كان بفرۆشرێته‌وه و هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه ببینن لێپرسینه‌وه‌ى توند ده‌كه‌ین”.
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پێنج كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى ماڵان هه‌یه و بۆ دابه‌شكردنى غازیش قایمقامییه‌ت سستمێكی داناوه و رێگه‌نادات دابه‌شكردنى غازى حكومى و تيجارى تێكه‌ڵى یه‌كدى بكرێت.
پێشتریش، ساڵح عیسا ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى چاودێری سووته‌مه‌نى له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وتبوو، هه‌فتانه نابێت له دوو رۆژدا غازى تیجاری دابه‌ش بكرێت چونكه زۆرجاران بریكاره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه غازه حكومییه‌كه به تیجارى بفرۆشنه خه‌ڵك و شوێنكاره‌كان.