فەتوایەک لە ئایەتوڵڵا (سیستانی)یەوە:

“فڕێدانی پاشماوەی چارەسەرنەکراو بۆ ناو رووبارەکان حەرامە”

فەرهاد حەسەن

نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی، عەلی سیستانی، ئەمڕۆ چوارشەممە  فەتوایەکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند کە فڕێدانی ئاوی ئاوەڕۆی چارەسەرنەکراو، پاشماوە رەقەکان، پاشماوە پزیشکییەکان و ماددە کیمیاییەکان بۆ ناو رووبارەکان دروست نییە و رێگەنەدراوە.

نوسینگەی سیستانی جەختیکردەوە کە ئەم کارە بە “گوناهێکی شەرعی” دادەنرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیانی گشتی و مەترسی راستەوخۆ بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان.