دوێنێ شەو چی گوزەرا؟

لە هەڕەشە توندەکانی ترەمپ و ئامادەکارییەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستان

ژووری هەواڵ

لە هەڕەشە توندەکانی ترەمپ و ئامادەکارییەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستان، تا هێرشە موشەکییەکانی سەر ئۆکرانیا و دواین گۆڕانکارییەکانی جامی جیهانی؛ لێرەوە پوختەی گرنگترین ڕووداوەکانی کاتژمێرەکانی رابردوو بخوێنەرەوە:

📌ئێران و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان دەکەن کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە سویسڕا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ وەزیری دەرەوی ئێران عەباس عێراقچی دەچێتە عومان.

📌ئیسماعیل بەقایی؛ ئامانجی سەرەکی ئەو سەردانە تاوتوێ کردنی بابەتی گرژی و ئاڵۆزییەکانە لە گەرووی هورمز و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ تێپەڕبوونی کەشییەکان بە سەلامەتی لە گەرووەکە.

📌سی ئێن ئێن: وێنە نوێیەکانی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە رەنگە ئێران سەرلەنوێ دەست بکاتەوە بە بونیادنانەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی.

📌ترەمپ: هەزار موشەک ئامادەی تەقاندنن و ئاراستەی ئێران کراون، لە ئەگەرێکدا ئەگەر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە خۆمم تیرۆر بکەن یان هەوڵبدەن، رێنماییشم داوەتە سوپای ئەمریکا ئەگەر من تیرۆرکرام بە توندی بۆردومانی ئێران بکەن.

📌ترەمپ: فەرمانەکان لە ئێستاوە دەرکراون و سوپای ئەمریکا ئامادە و توانای هەیە تەواوی ناوچەکانی ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا لەناو ببات و وێرانیان بکات.

📌ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئۆکرانییەوە: کێڤ رووبەڕووی هێرشێکی موشەکیی رووسی بووەتەوە.

📌نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی گرووپی بەخشەرانی فەلەستین یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە غە*ز*زە.

📌بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ سکای نیوز : هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک خۆی نەگۆڕە، ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئێران تەقە بکات، ئەوا واشنتن بە هەمان شێوە وەڵام دەداتەوە، بەڵام ئێران داوای بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی کردووە.

📌رۆیتەرز لە زاری سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانیی ڤەنزوێلاوە: ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکە بۆ چوار هەزار و 118 کەس بەرزبووەتەوە.

📌رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە: ئێران پێی ڕاگەیاندووین کە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کەشتیوانی، دەرەنجامی رەفتارێکی لایەنێکی یاخیبوو بووە لەناو سیستەمەکەیدا.

📌رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە: ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات بەیاننامەیەکی گشتی بڵاوبکاتەوە و تێیدا جەخت بکاتەوە کە سەرجەم رێڕەوە دەریاییەکان بەڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا کراوەن.

📌رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە: واشنتن بژاردەی سەربازیی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی رێگا نەدرێت جارێکی تر بنکە ئەتۆمییەکان بخرێنەوە گەڕ یانیش دەستی کەسییان پێنەگات.

📌جامی جیھانی: ئیسپانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەلجیکای لە جامی جیھانی دوورخستەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

📌وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سکای نیوز : ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناکات و گەرووەکە بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا کراوەیە، هیچ پاساوێک بۆ هێرشەکانی ئێران دژی کەشتییە بازرگانییەکان نییە.

📌رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز: ویلایەتە یەکگرتووەکان تیمێک رەوانەی بەیروت دەکات بۆ چەسپاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ح*زبو*ڵا.

📌سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران، جەختی لەسەر پێویستی دانبەخۆداگرتن و پشت بەستن بە گفتوگۆ و دبلۆماسییەت کردەوە.

📌فریاکەوتنی سەبزەوار لە پارێزگای خوراسان لە نزیک مەشهەد رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو پاسی گواستنەوەی زیارەتکارانی عێراقی بۆ مەزارگەی خامنەیی لەسەر رێگای سەبزەوار، 12 کەس بریندار بوون.