له‌ مه‌لاقه‌ره‌ سزاى له‌سه‌ره‌

نه‌كه‌ن جاڕه‌ گه‌نم و په‌رێزه‌كانتان مه‌سوتێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى مه‌خمور، جوتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ نه‌كه‌ن له‌دواى دروێنه‌ى گه‌نم و و جۆ، په‌رێزه‌كانیان بسووتێنن، چونكه‌ ده‌ڵێت، مه‌ترسیداره‌ و سزاى له‌سه‌ره‌.

جوتیاران له‌دواى دروێنه‌، ئه‌و جاره‌گه‌نم و په‌رێزانه‌ به‌مه‌به‌ستى خاوێنكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنى زه‌ویه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ى كشتوكاڵى ده‌یسوتێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مه‌ترسی په‌ڕینه‌وه‌ى پزیشكى ئاگره‌كان بۆ زه‌ویه‌كانى دیكه‌ هه‌یه‌.

ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌، داواى لە ھاوڵاتیان و جوتیارانی سنووره‌كه‌ى كردووه‌، بە ھیچ شێوەیەک سوتاندنی پەرێز رێگەپێدراو نیە و دەبێت رەچاوی دەغڵودانی جوتیارانی دیكه‌ بکرێت کە ھێشتا دروێنەیان تەواو نەکردووە.

مه‌ترسییه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌، بۆ ئەوەی ھیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێ نەکەوێتەوە، به‌تایبه‌تیش ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

داواى له‌ جوتیاران كردووه‌ پابەندی ئەم رێنماییە بن، به‌ڵام ده‌شڵێت ئەگەر سەرپێچی ئەم رێنماییە بكه‌ن، بەرپرسیار ده‌بن و سزاده‌درێن.

له‌ساڵانى رابردوو، زۆر حاڵه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ له‌ به‌روبومى جوتیاران له‌شوێنه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان بیندراوه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كان و سووتاندنى جاڕه‌ گه‌نم و په‌رێزه‌كان بووه‌.

هه‌وره‌بروسكه‌ 200 دۆنم گه‌نمى سوتاند

هه‌وره‌بروسكه‌ 200 دۆنم گه‌نمى سوتاند