هێرشەکان راگرن

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری به‌ عێراقییه‌كان ده‌دات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ده‌ڵێت، ئیدانەی هێرشە توندوتیژەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن، هۆشداریی ئه‌وه‌ش ده‌دات، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكی و بیانییه‌كان له‌ عێراق، زیان به‌ ئابووری عێراق و هاتنی وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌گه‌یه‌نێت.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، له‌ تۆڕی ئێکس (توویته‌ری پێشوو) راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: ” ئێمە ئیدانەی هێرشە توندوتیژەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە بكات و بەرپرسانی ئەو هێرشانە بدرێنە دادگا و رێگری لە هەر هێرشێکی داهاتوو بکات”.

باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق هۆشداری به‌ عێراقییەکان ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هێرشه‌كان توانای عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لاواز ده‌کات.

“ئێمە پابەندین بە هاوبەشی ئەمەریکا و عێراق بۆ بنیاتنانی دەرفەتی ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقییەکان” ئەلینا رۆمانۆوسکی  واده‌ڵێت.

شانه‌ی ئه‌منیی عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه‌، بە بۆمبی دەستی هێرشکراوه‌ته‌ سەر لقی کۆمپانیایه‌كی کەرەستەی بیناسازی ئەمەریی  و پەیمانگای پەروەردەیی کامبریجی بەریتانی لە بەغدا، هه‌روه‌ها یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو دوو رێستورانتی سەر بە زنجیرە رێستورانته‌كانی KFC  لەلایەن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ به‌غدا هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

ئەمریکا شوێنەوارە

ئەمریکا شوێنەوارە "دزراوەکانی" هەرێم دەگەڕێنێتەوە