
خۆشیی یاریزانانی عێراق فۆتۆ:+964
فایناڵی جامی كه‌نداو… گێمی یه‌كه‌م به سه‌ركه‌وتنی عێراق كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر
گێمی یه‌كه‌می یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان، كه له یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 به‌یه‌ك گه‌یشتوون، به سه‌ركه‌وتنی عێراق به 1-0 گۆڵ كۆتایی هات.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 65 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ن.
له گێمی یه‌كه‌مدا یاریزان ئیبراهیم بایش گۆڵێكی بۆ عێراق له خوله‌كی 24 به تۆپێكی به‌هێز تۆمار كرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات و ئێستاش ئاهه‌نگێكی گۆرانی به به‌شداریی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌حلام و ماجید موهه‌ندیس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.