چەند کەسێکیش دەستگیرکران

لەسەر سەب نەکردنی دوو کۆڵان چوار کەس بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گوندێکی سەر بە ناحیەی لەیلان لە سنووری کەرکوک، لەسەر سەب نەکردنی دوو کۆڵان دەبێتە شەڕی دەستەویەخە و چەند کەسێک بریندار دەبن.
گوندەکە، ترکەشکان سەر بە ناحیەی لەیلانە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کەرکوک و دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی کوردە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024 لەم گونده‌، پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام بەهۆی سەب نەکردنی دوو کۆڵانی دەبێتە شەڕ لە نێوان دانیشتوانەکەی و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار دەبن و چەند کەسێکیش دەستگیر دەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە 964ـی وت، ئەو بودجەی بۆ پرۆژەی سەبکردنی ئەو گوندە تەرخانکراوە، بەشی سەرجەم کۆڵانەکانی نەکردوە، بۆیه‌ بووه‌تە شەڕ لە نێوان ئەوانەی خزمەتگوزاریان پێگەیشتوە لەگەڵ ئەوانەی پێیاننەگەیشتوە.
وتیشی “له‌ چوار کەسه‌ برینداره‌كه‌ برینی دووانیان سوکە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتۆتە گوندەکە و شەش کەسی دەستگیرکردەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوڵاتییەک لە بازاڕى ناحیەى لەیلان کوژرا

هاوڵاتییەک لە بازاڕى ناحیەى لەیلان کوژرا