“ ئەمشەو لەکەربەلا دەمێننەوە “

قافلەی وشکانیی حاجیانی هەرێم بەرەو ماڵی خوا بەڕێکەوتن

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.5.2024 یەکەمین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە بە رێگای وشکانی بەڕێکەوتن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە 964ی وت، ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی حاجیانی هەرێم بە رێگای وشکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، بۆ سعودیە بەڕێکەوتن، کە ژمارەیان 1640 حاجییە لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمشەویش لە شاری کەربەلا دەمێننەوە، سبەی لە خاکی عێراق دەچنە دەرەوە و راستەوخۆ دەچنە شاری مەدینە”.
وتیشی، خزمەتگوزارییەکان زۆربەباشی ئەنجامدراون و سەلامەتیی رێگا و فریاگوزاری پزیشکی بەهەموو رێکارەکانەوە بۆیان فەراهەم کراوە.
ئەمە دووەمین ساڵە حاجیانی هەرێم بە رێگای وشکانی سەردانی سعودیە دەکەن و بۆ ئەمساڵ بە 72 پاس گەشت دەکەن.
بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، لە 27ی ئەم مانگە یەکەمین کاروان بە فڕۆکە بەڕێکەوتن و تا 5.6.2024 تەواوی حاجیانی هەرێم دەگەنە سعودیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یەکەم کاروانی زیارەتکارانی حەج لە سلێمانییەوە بەڕێکەو...

یەکەم کاروانی زیارەتکارانی حەج لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن