پێنج کاروانی ئاسمانی و وشکانیە

یەکەم کاروانی زیارەتکارانی حەج لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن

964+
ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، یەکەم کاروانی زیارەتکاران بۆ حەجی ئەمساڵ “ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانییەوە و بە فڕۆکە گەشتی وڵاتی سعودییە دەکەن”.

بڕیارە بە “پێنج کاروانی ئاسمانی و وشکانی” سەرجەم زیارەتکارەکانی پارێزگاکە بچنە سعودییە.

پشکی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بۆ حەج چوار هەزار و 174 کەسە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بێت، زیاتر لە هەزار و 600 زیاترەکاری هەرێم بە رێگای وشکانیدا دەچنە سعودییە.

ئەمڕۆ میدیاکان و کەسوکاری زیارەتکارەکان، کە خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری شارەکەن دەچنە فڕۆکەخانەی سلێمانی، دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانە لە فڕۆکەخانەکە بە 964ی وت، ” ئەمڕۆ یەکەم، کاروانی زیارەتکارانی حەج بۆ ئەمساڵ کە نیشتەجێ سلێمانی و دەورووبەرین دەچنە جەددە لە وڵاتی سعودییە”.

سەرجەم ئەو کەسانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە ژمارەیان هەزار و 210 کەسە، بڕیارەکە وایە بە پێنج کاروانی ئاسمانی و وشکانی بگەنە وڵاتی سعودییە و بەشداری روکنەکانی حەجی ئەمساڵ بکەن و ناسنامەی حاجی بوون وەربگرن.

تێچووی حه‌جی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچوی حاجییانی عێراقه‌ كه‌ بۆ گه‌شتی ئاسمانی به‌ فڕۆكه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌ش ملیۆن و 350 هه‌زار دیناری عێراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به‌ پاس پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار دیناری عیراقییه‌.

پەرلەمانتار، دارا سێکانیانی بە 964ی وت، “دەستەی حەج و عەمرەی عێراق نووسراویان ئاراستەی بانکی TBI کردووە تا لە هەرێم ئەوان ئەو کارە لە ئەستۆ بگرن، بەڵام بانکەکە تا ئێستا کە سەفەری حەج دەستی پێکردووە، وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە بڕیار دراوە حاجیانی کوردستانیش هەر لە لقەکانی ئەو دوو بانکە پرۆسەکە ئەنجام بدەن”.

بە قسەی دارا سێکانیانی، “حاجیانی کوردستان، ناو و زانیارییان لەو بانکانە هەیە، دەتوانن لە لقەکانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی، پارەکەیان بگۆڕنەوە بە نرخی فەرمی”، فرۆشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران بە نرخی فەرمی، پێشووتر بڕەکەی 7000 دۆلار بوو، دواتر کەمکرایەوە و ئێستا تەنیا 3000 دۆلارە.

زیاتر لە هەزار و 600 حاجی لە رێگەی وشکانییەوە دەچنە سعود...

زیاتر لە هەزار و 600 حاجی لە رێگەی وشکانییەوە دەچنە سعودییە

حاجیانی هەرێم دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن

حاجیانی هەرێم دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن