كێ ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 25؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
دوای 13 رۆژ، ركابه‌رییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له تۆپی پێ له به‌سڕه كۆتایی دێت، جامه‌كه له نێوان عێراقی میواندار و عومان یه‌كلاده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م، یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له تۆپی پێ له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان، له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه “جه‌زع ئه‌لنه‌خله” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیاتر له 65 هه‌زار هانده‌ر و زیاتریش، ئێستا و له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له ناو یاریگه ئاماده‌ن، به هه‌زاران هانده‌ری دیكه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی شوێنه‌وه له ده‌وروبه‌ری یاریگه‌ن، به‌شێكیش له‌سه‌ر داوای لایه‌نه ئه‌منی و كارگێڕییه‌كانی به‌سڕه یاریگه‌یان جێهێشت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بكرێت.
عێراق دووه‌م جاره میوانداریی جامی كه‌نداو ده‌كات، جاری یه‌كه‌م له 1979 بوو.
هه‌روه‌ها تیپه‌كه سێ جار بووه‌ته پاڵه‌وان، كه دواجاریان له 1988 بوو له سعوودیه.
به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عومان دوو جار جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی له قۆناغی یه‌كه‌م له یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا بوون و له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.