لە سلێمانی
نرخی گۆشتی سوور کەمێک دابەزی
+964
دیلان محەمەد جەزا
نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕدا دابەزی و هەر کیلۆیەکی نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە، وتەبێژی قەسابەکان دەڵێت، بەهۆی دابەزینی نرخی ئاژەڵە لە مەیدانی ئاژەڵان.
ئاسۆ عومەر وتەبێژی قەسابەکانی سلێمانی بە 964 وت، نرخی گۆشتی سور لە بازاڕدا دابەزیوە و کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بووە بە 23 هەزار دینار و کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بووە بە 20 هەزار دینار.
باسی لەوەکرد، هۆکاری دابەزینی نرخی گۆشت دەگەڕێتەوە بۆ هەرزانبونی نرخ لە مەیدانی ئاژەڵان، هەر کیلۆیەک هەزار دینار دابەزیوە، لە پێشتردا کیلۆی زینە قەپان بە نۆ هەزار و 500 دینار بو، ئێستا کیلۆی بە هەشت هەزار و 700 ە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا نرخ لە مەیدانی ئاژەڵان زیاتر داببەزێت نرخی گۆشتی سوور زیاتر دادەبەزێت و لە هەفتەی داهاتوودا نرخی زیاتر دێتە خوارەوە گۆشت.
هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئەندامەکانی کرد
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گرانبونی نرخی گۆشت، هەر کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە نێوان 24 بۆ 25 هەزار دیناردا بوو، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکەش (گۆلک) بە 22 هەزار دینار بوو.
لەگەڵ ئەوەی پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاری دا باج لەسەر هێنانی ئاژەڵ کەمبکاتەوە و چەند رێوشوێنێکی دیکەشی گرتەبەر، بەڵام هێشتا نرخی گۆشتی سوور بەراورد بە داهاتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زۆرە و لە توانای زۆر لە هاوڵاتیاندا نییە گۆشت بکڕن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا