هەواڵهكان
هاوڵاتیانی هەولێر بە غاز شادبوونەوە و کۆڕنیشی زاخۆش بە چووپ تەنرا
ژووری هەواڵ
کێشە قورسەکەی هاوڵاتیان کە نەبوونی غاز بوو وا وردە وردە خەریکە چارەسەر دەبێت و دوێنێ لە سلێمانی و ئەمڕۆ لە هەولێر هاوڵاتیان بە غاز شادبوونەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، له رێگهی بریكارهكانهوه دابهشكردنی غازی ماڵان له ههولێر دهستیپێكرد و به پێی كارتی ئهلیكترۆنی دهبێت.
دوێنێ گەنجێکی زاخۆ کەوتە رووباری خابوور و خنکا تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە بەڵام هەردوای رووداوەکە خەڵک داوایان کرد کە بە درێژایی رووبارەکە چوپ و ئامێری رزگارکردن دابنرێت، دەمودەست 964 وەک پیشەی هەمیشەیی داواکەی گەیاند و ئەمڕۆ دابینکراو دانران.
زمانی شیرینی کوردی رۆژ لە دوای رۆژ دەدرەوشێتەوە و ئێستاش لەلایەن گەنجێکی بلیمەتی هەولێرەوە یەکەمین ژیری دەستکرد بەناوی کورد جی پی تی بە زمانی کوردی و سووداکانێشێ گەلێک زۆرن ئەگەر بتەوێت.
کانیاوەکان موژدەی بەهارێکی خۆشیان پێیە و بەهەر شوێنێکی کوردستاندا دەڕۆی، هەر کانیاوە تەقیوە و بە هاژە هاژ هێندەی تر سروشتیان رازاندووەتەوە.