دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانی هەولێر لە بەردەم بازاڕی قەیسەری _ وێنە: 964
كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كرا
سیستمی ئاگركوژێنه‌وه له ته‌واوی بازاڕه میللییه‌كانی هه‌ولێر دادەنرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و بڕیار درا زێده‌ڕیی له بازاڕه میللییه‌كان لاببرێت و سیستمی ئاگركوژێنه‌وه‌شیان بۆ دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له ئاگركه‌وتنه‌وه و رووداوی نه‌خوازراو.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كرا و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ئیداره‌ی شار به‌شداربوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی زێده‌ڕۆیی له بازاڕه میللییه‌كان ببنه‌وه، كه ده‌بنه هۆكاری زیانگه‌یاندن به سه‌روماڵی هاوڵاتیان و كاسبكاران، به تایبه‌ت ئێستا به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما ده‌چن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه، پێویسته ئیجرائاته یاساییه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زێده‌ڕۆیی بگیرێته‌به‌ر و له‌مڕوه‌وه چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كرێت.هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له گرنگیدان به رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی كرده‌وه، به تایبه‌ت له دانانی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه له ته‌واوی بازاڕه میلییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
جگه له‌وه به پێی راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێر، كه ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، مه‌ترسییه‌كانی سیستمی غاز و بوونی تانكی غاز له بازاڕه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، داوا له به‌رگریی شارستانی كرا، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن و به‌رده‌وام له سه‌لامه‌تی تانكییه‌كانی غاز دڵنیا ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها گرنگی پاراستنی ئه‌منیه‌یتی بازاڕه‌كان و بره‌ودان به سیستمی كامێرا‌كان له‌و بازاڕانه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری راسپارد، له دانانی كامێرا له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر و بازاڕه‌كانی دیكه به‌رده‌وام بن.