لە 2021ەوە دانیشتووە
مانچێسته‌ر یونایتد به‌دوای زیدانه‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی بووه‌ته خه‌ونی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان.
میدیای به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، ئیداره‌ی مان یونایتد هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیدان رازیی بكه‌ن مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وه‌ربگرێت، له شوێنی تێن هاگ، كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌رده‌كرێت.
تۆڕی GFFN ی ئینگلیزی ده‌ڵێت، ئیداره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هێشتا بێ هیوا نین له به‌ده‌ستهێنانی زیدان، هه‌رچه‌نده زیزۆ له 2021ه‌وه دانیشتووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئه‌رجه‌نتینی، یه‌كێك له بژاره‌كانی دیكه‌ی مان یونایتد، كه ئه‌ویش له رۆژانی رابردوو له مه‌شقی یانه‌ی چێڵسی دوورخرایه‌وه.
مانچێسته‌ر هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌فته‌یه جامی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه بڕیاره به‌مزووانه دووریبخاته‌وه.