لە کۆیە

نزیکەی 500 کیلۆگرام خواردنی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی کۆیە دەڵێت، “لە ئەنجامی گەڕان و چاودێری بەردەوامی لیژنەی هاوبەشی ئابوری قایمقامیەتی قەزای کۆیە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر نزیکەی 550 كیلۆگرام خۆراکی بەسەرچوودا”.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.5.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا قایمقامیەتی کۆیە ئەوەشی وتووە، “یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆیە و لیژنەی هاوبەشی ئابووری قایمقامیەتى قەزای كۆیە لە کۆگایەکی ناوشاری کۆیە دەستیان گرتووە بەسەر خۆراکەکە بەسەرچووەکان”.

“خواردنە دەست بەسەرداگیراوەکان نزیکەی 500 کیلۆگرام بوون، کە پێکهاتبوو لە گۆشتی مریشک (سینگ،ران،باڵ ، جگەر) و لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە لە شوێنێکی تایبەت تەلەف کران و لەناووبراون”.

قایمقامیەتی کۆیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەر لەلایەن لیژنەی ئابووری و هاوبەشەکانەوە سزای ماددی فرۆشیارەکەش دراوە”.

قیری بەشێک لە شەقامەکانی کۆیە نوێ دەکرێتەوە

قیری بەشێک لە شەقامەکانی کۆیە نوێ دەکرێتەوە

کۆیە بێ ئاو دەبێت

کۆیە بێ ئاو دەبێت