داواى پاره‌یان لێكراوه ئه‌وانیش ده‌ڵێن نایده‌ین
به‌م شه‌وه خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی راپەڕین گردبوونەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
کەمێک پێش ئێستا، خوێندکارانی بەشه ناوخۆیی کوڕان و کچانی زانكۆی راپەڕین، لەبەردەم بەشە ناوخۆییەکانیان لە رانیە گردبوونەوە لەدژی بەخشینی بڕە پارەیەک لەپای مانەوەیان لە بەشی ناوخۆییه‌كه‌دا.
(م، ن)، خوێندکارێکی بەشه ناوخۆیی کوڕانە بە 964ـی وت، ژمارەیان زۆره لە هەردوو بەشه ناوخۆیی کوڕان و کچان، بەهۆی ئەوە داوای بڕێک پارەیان لێدەکەن کە 12 هه‌زار دیناره، گردبوونه‌ته‌وه.
وتیشی “داواى پێنج هه‌زار دیناریان لێكردووین بۆ باج، به‌ڵام تا ئێستا دروست نه‌كراوه، حه‌وت هه‌زار دیناره‌كه‌ش نازانین بۆچی داوایان كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ماوەیەک لە بەشه ناوخۆیی کچان کارەبا کوژێندرایەوە بۆ ئەوەی بڵاوە بە خوێندکاران بکرێ، بەڵام ئێستا کارەبا هاتووەتەوە.
964 پەیوەندی کرد بە خەسرەو محەمەد، لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکانی ئه‌م زانکۆیه، پێیوابوو بەشێکی کەمی خوێندکاران گردبوونەتەوە، له‌باره‌ى وه‌رگرتنى بڕه پاره‌كه‌ش وتى “ئەو بڕە پارەیە پەیوەندی بە زانکۆی راپەڕینەوە نیە، بەڵکو فەرمانێکی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و لە هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن