زیانەکان چین؟
بەهۆی جێهێشتنی وایەری شەحن لەسەر پلاکی کارەبا ئاگر لە بەشە ناوخۆییەک کەوتەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بەشەناوخۆیەکی کچان لە زانکۆی دهۆک کەوتەوە و بەشێکی زۆری کەلوپەلی ژوورێکی بەشە ناوخۆییەکە سووتان.
مەردان ئەتروشی، بەڕێوبەری گشتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، ئەو ئاگرەی کەوتوەتەوە لە بەشە ناوخۆیی شیفا گەردی لەناو زانکۆی دهۆک بووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە جێهێشتنی شەحنی مۆبایل بووە لەسەر پلاکی کارەبا.
وتیشی، ژوورەکە هی دوو قوتابییە، یەکێکیان لەماڵ بووە و ئەمرۆ لە شوقەکە نەبووە و ئاگرەکە لەلایەن چاودێرانی بەشە ناوخۆییەکە کونترۆڵ کرا و زیانی گیانی نەبووە.
بەوتەی مەردان ئەتروشی، ئەو قوتابیەیان بردووە بۆ ژوورێکی دیکە و کەلوپەلی نوێی پێدەدرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی