وەزارەتی تەندروستی رێنمایی بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون دەرکرد
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ 964:
“هیچ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون له كوردستان نییه”
964+
ژووری هه‌واڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كوردستان رایگه‌یاند، حاڵی حازر هیچ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون له كوردستان نییه و ئه‌مساڵیش تا ئێستا ته‌نیا دوو حاڵه‌ت تۆمار كراون.
د.سه‌ركار سورچی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26.5.2024 به 964ی راگه‌یاند، “ئێستا ھیچ تووشبوویەکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستاندا نییە”.
وتیشی، له ده‌ستپێكی 2024 تا ئێستا ته‌نیا دوو تووشبووی تای خوێنه‌ربوون له كوردستان تۆماركراون، ئه‌وانیش دوو ھاوڵاتی دانیشتووی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک بوون، پیاوێک و ژنێك، کە ھەردووکیان ئەندامی یەک خێزان بوون”.
له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاوڵاتییه، د. سه‌ركار وتی، “پیاوەکە گیانی لەدەست دا، بەڵام خۆشبەختانە ژنه‌كه دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، لە نەخۆشخانە دەرکرا و بە تەندروستییەکی باش و جێگیر گەڕایەوە نێو خێزانەکەی”.
رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 39 حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراوە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە، زۆرترینى لە زیقارە و هەرێمى کوردستانیش پارێزراوە.
تای خوێنه‌ربوون په‌تایه‌كی ترسناكه و له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، زیاتریش ئه‌و كه‌سانه تووش ده‌بن، كه كاری ئاژه‌ڵداری و قه‌سابی ده‌كه‌ن و به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌یه.