964+
ساختەیە
بانکى ناوەندى لە بارەى دراوى 100 هەزار دینارى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
بانکی ناوەندی عێراق رەتیکردەوە دراوێکی نوێ بە بڕی 100 هەزار دینار چاپکرابێت، هۆشداریش دەدات کە ئەوەى بڵاوبووەتەوە “ساختەیە”.
لە راگەیەنراوى بانکەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، وێنەی دراوێکی نوێی 100 هەزار دینار کە لە تۆڕەکانى سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە و وێنەی تەلارسازێکی کۆچکردووی عێراقی زاها حەدیدی لەسەرە ، ساختەیە.
بانکەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئاگاداربن و مامەڵەى پێوە نەکەن، چونکە ساختەیە.
جەختیش دەکاتەوە لە ئێستادا هیچ نیازێک نییە بۆ چاپکردنى دراوێکى نوێ، هەر بۆیە رێوشوینى یاسایى بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەو ساختەکارییە ئەنجام دەدەن.