ئاسایشی هەرێم - سلێمانی
“دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە راگەیاندرا”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان – سلێمانی، رایگهیاند هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی /ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری ورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی (4) کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر بکەن.
دهزگاكه ئهمڕۆ پێنجشهممه 11.4.2024 هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیر بکەن، کە لەمانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دوکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساغکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان، دیناری عێراقیان وەرگرتووهتەوە.
ههروهها ئاماژه بهوه دهكهن، لە ژێر چاودێریی هێزەکانیان و بە مەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت.
“تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان (24 بۆ 30 ) ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن، ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( 281 ) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”، ئاسایشی ههرێم – سلێمانی وا دهڵێت
ههروهها دەزگاكه ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە (106) یان پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایش.