گه‌نم و جۆ و پیاز و شوتی
ئه‌مساڵ به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ى 200 هەزار دۆنمى چاندووە
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
ئه‌مساڵ له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شدا نزیكه‌ى 200 هەزار دۆنمى به گه‌نم و جۆ و پیاز و شوتی، كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێن سه‌دان هه‌زار تۆن به‌رهه‌میان هه‌بێت.
تەحسین گۆران، بەڕێوه‌بەری به‌شی كشتوكاڵی بەردەڕەش بە 964ـی وت، ئەمساڵ لە سنووری قەزاكه‌یان 190 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم و جۆ چێندراوە و پێشبینی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 110 هەزار تۆن دەکرێت.
وتیشی “ئەمساڵ رووبەری چاندنی گەنم له‌چاو ساڵانى رابردوو زیاتربووە و جوتیارانیش بێ كێشه گه‌نمه‌كانیان رادەستی سایلۆی شێخان دەکه‌ن”.
پارساڵ نزیکەی 170 هەزار دۆنم به گه‌نم چێندرابوو به‌رهه‌مه‌كه‌شی 85 هەزار تۆن بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئەمساڵ کەشوهەواکە لەبارنره و باران بارین باشبووه بۆیە پێشبینی گەنمێکی باش دەکەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نزیکەی سێ هەزار دۆنم به پیاز و چوار هه‌زار دۆنمیش به شووتى چێندراوه، كه بۆ هەر دۆنمێک تۆنێک پیاز و شووتییه‌كه‌ش له‌ئێستاوه ده‌ست به چاندنى كراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن