شەقامێک بەناوییەوە دەکرێت

پێشمەرگە دەچێتە پاریس

964+

وریا فەتاح

وەک رێزێک بۆ قارەمانێتى هێزەکانى پێشمەرگە، شارەوانى پاریس بڕیاریداوە شەقامێک بە ناوى پێشمەرگەوە بکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پەراوێزى 44ـەمین کارەکانى كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی له‌ شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، لەگەڵ ئان ئیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، کۆبووەوە.

لەبارەى کۆبوونەوەکە، پارێزگارى هەولێر بە 964ـى وت،”شاره‌وانی پاریس بۆ رێزگرتن له‌ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه‌ و پلانی هه‌یه‌‌ له‌ نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شاری پاریسی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ بکات و لە کۆبوونەوەکەدا باسى لەوە کراوە”.

“لە بارەى نوژەنکردنەوەى قەڵاتى هەولێریشەوە گفتوگۆکراوە و بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیكدا شاندێك له‌ فه‌ره‌نساوه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بکات”، ئومێد خۆشناو واى وت.

جەختیشى کردەوە کە لەگەڵ سەرۆکى شارەوانى پاریس باسى لەوەکردووە کە بۆ کاتى ئۆڵمپیاد، شاندێکى هەرێمى کوردستان سەردانى پاریس دەکات.

بەپێى راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر، له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رێككه‌وتن كرا، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیانی پاریس، وه‌ك هاوسۆزیی و هاوده‌نگییه‌ك بۆ پاریس وه‌ك ده‌سته‌ خوشكی هه‌ولێر، چالاكییه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت،و لۆگۆی ئۆلۆمپیاته‌كه‌ نمایش بكرێت.

له‌ ئه‌مریكا پردێك به‌ ئاڵای كوردستان رازێندرایه‌وه...

له‌ ئه‌مریكا پردێك به‌ ئاڵای كوردستان رازێندرایه‌وه‌