دیمه‌نى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى له‌لایه‌ن دهزاگى هه‌واڵگرى ده‌ستگیركراون... وێنه: وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق
دزییه‌كى نوێ له كه‌ربه‌لا
له‌رێگه‌ى GPS ئۆتۆمبێلیان دزیوه كه‌وتنه ناو بۆسه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ده‌ڵێت، باندێكیان ده‌ستگیركردووه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئۆتۆمبێلیان دزیوه، به‌ڵام دواى ده‌ستكه‌وتنى زانیاری له‌سه‌ریان ده‌ستگیریان كردوون.
دزینى ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌رێگه‌ى ئامێری GPS ـه‌وه ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24.5.2024 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق دواى ده‌ستگیركردنى بانده‌كه، راگه‌یه‌نداوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات توانیویانه له بۆسه‌یه‌كدا ته‌واوى ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكه‌ن كه بریتى بوونه له دوو ژن و پیاوێك، ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووه و دواتریش له‌رێگه‌ى GPSـه‌وه چاودێرى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان كردووه و له كڕیاره‌كه‌یان دزیوه‌ته‌وه.
كاتێك بانده‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه سێ ئۆتۆمبێل و سویج و ساڵیانه و گرێبه‌ستى كڕین و فرۆشتن و مۆر و پێداویستییه‌كه‌شیان پێ گیراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ساخته بووه”.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئاگایان له‌خۆ بێت له‌و جۆره باندانه، له‌هه‌ر شوێنێك تێبینیان كرد له‌و باندانه هه‌یه، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌یه‌نن.