لە هەولێر
بە پاسپۆرتی ساختەوە ئۆتۆمبێلیان لە کۆمپانیایەک وەرگرتبوو ئاسایش دەستگیری کردن
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری لەشاری هەولێر دەستگیرکردووە، بە پاسپۆرتی ساختەی ئەوروپییەوە ئۆتۆمبێلیان لە دوو کۆمپانیا هێناوە و فرۆشتویانە.
ئەو باندەی دەستگیرکراون سێ کەسن، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، پاسپۆرتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپایان ساختە کردووە و لەدوو کۆمپانیا ئۆتۆمبێلیان بەکرێ هێناوە و بەبێ هیچ (سەرەتایەک – ئەولەویات) فرۆشتوویانە.
ئاسایش جگە لەو سێ کەسە دەستیگرتووە بەسەر ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی باندەکە فرۆشتوویانە.
وەک لەو ڤیدیۆیە دەردەکەوێت کە ئاسایش بڵاویکردوەتەوە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان جۆری (لێکزسە).