لە هەولێر
دوو تۆمه‌تبار به 20 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگه‌یاند، دوو تۆمەتبار ده‌ستگیر كران، كە بڕی 20 كیلۆ ماددەی هۆشبەریشیان پێبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممه 23.5.2024، له راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، دوێنێ تیمێكی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه لە چالاكییەكدا، توانیان دوو تۆمەتبار بگرن، كە كاری بازرگانییان بە مادەی هۆشبەرەوە دەكرد.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، چالاكییه‌كه له ناو هه‌ولێر بووه و هه‌ردوو تۆمه‌بار 20 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵیان پێبووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ڵێت، هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .