ژن و پیاو و منداڵن

27 بریندار لە غەزەوە گەیشتنە بەغدا

964+

میدیا گۆران

یەکەم کاروانی بریندارانی فەڵەستین لە غەزەوە گەیشتنە بەغدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لەژێر رۆشنایی هەڵمەتی یارمەتی غەزە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، یەکەم کاروانی بریندارانی فەڵەستینی کە ژمارەیان 27 کەسە بە فڕۆکەیەکی سەربازی لە میسرەوە گەیشتنە عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بریندارە فەڵەستینیەکان 42 هاوەڵیان لەگەڵ هاتوون.

یاریدەدەری تەکنیکی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی راگەیاند، کە بریندارەکان ژن و پیاو و منداڵن، تەواوی پێداویستییەکانیانیش بۆ چارەسەرکردنیان ئامادەکراوە.

هەڵمەتی “یارمەتی غەزە” لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و وەزیری تەندروستی راگەیەندراوە.

"ئیسرائیل دەیەوێت سیستمی تەندروستیی غەزە پەکبخات"