حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە

“ئیسرائیل دەیەوێت سیستمی تەندروستیی غەزە پەکبخات”

964+

ژووری هەواڵ

بزووتنه‌وه‌ی حەماس لە راگەیاندراوێکدا ده‌ڵێن، تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل گوزارشت لە سەرلێشێواوی و لەدەستدانی هیوا لە گەیشتن بە دەستکەوتێکی سەربازی دەکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ئەم سوپایە هیج سەرکەوتنێک بۆ نه‌تانیاهۆ بەدەست ناهێنن.

فەڵەستینییەکان لە بەیاننامەیه‌کدا بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر نەخۆشخانەکان كرد، دەشڵێن نەخۆشخانەکان دامەزراوەی تەندروستی مەدەنین و هیچ چالاکیەک ئەنجام نادەن کە دژ بە ئەرکەکەیان بێت.

وەزارەتی تەندروستیی غەزە دەڵێت: هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا ئامانجێکە بۆ لەناوبردنی سیستەمی تەندروستی لە باکووری غەزەدا.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆکاری بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان دەخاتەڕوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ دەڵێت: بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە ناو کۆمەڵگەی شیفای تەندروستییەوە دژی ئیسرائیل کاردەکەن.

رێکخراوی ئۆکسفام لە راگەیاندراوێکدا وتی، ئیسرائیل بەردەوامە لە رێگریکردن لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆمەڵکوژی.