گرفتی ئاو نەما
بوتڵە کلۆرەکەی قەڵادزێ بەتاڵ بوویەوە
964+
محەمەد عەلی- قەڵادزێ
گرفتی ئەو بوتڵە کلۆرەی مەترسی بۆ ئاوی قەڵادزێ دروستکردبوو کۆتایی هات و بەیانی دابەشکردنی ئاو دەست پێدەکاتەوە
بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بوتڵەکانەوە، سێ رۆژە گرفت بۆ پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ دروست بووە، بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەڵادزێ، بۆ پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکانیان دوێنێ پرۆژەکەیان راگرت و گرفتی دابەشکردنی ئاو بۆ هاوڵاتیانی قەلادزێ دروست بوو.
90%ـى لێچوونى غازى کلۆرەکە چارەسەر بووە
مارف مەحمود بەڕێوەبەری ئاوی خورادنەوەی قەلادزێ بە 964ی وت،”بوتڵەکە بێ زیان بەتاڵ بووەوە، ئێستا پرۆژەکە کەوتووەتەوە کار و لەگەڵ پڕبوونەوەی حەوزەکان دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکەینەوە”.
وتیشی،” ئەو بوتڵانەی تێبینیمان لەسەریان هەبووە رێکارمان بۆ گرتوونەتە بەر تاوەکو لە پرۆژەکە نەیاهێڵین و بیانگەڕینینەوە بۆ وڵاتی بەرهەمهێن”.
لە رۆژی دوشەممەوە ئەم بوتڵە لێی دەچێت، ئەمە دووەم جارە لەم مانگەدا بوتڵی کلۆر تووشی لێچوون دەبێت و گرفت بۆ ئاوی قەلادزێ دروست دەکات، جاری یەکەم بووە هۆی گیانلەدەستدانی پۆلیسێک.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین