بۆ ماوه‌ی ساڵێك لە مۆڵێکی هەولێر
هه‌موو شتێك بۆ دوكاندارانی قه‌یسه‌ری به‌خۆڕایی ده‌بێت
+964
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
خاوه‌نی بازاڕی تابلۆ مۆڵ له هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، هاوكاری بۆ دوكاندارانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كات و له ناو مۆڵه‌كه‌ی به‌خۆڕایی بۆ ماوه‌ی ساڵێك شوێنیان بۆ دابین ده‌كات.
ئیبراهیم تاهیر شوانی ئه‌وه‌شی باس كرد، ده‌توانن نزیكه‌ی 80 دوكان بده‌ن به دوكانداره زیانلێكه‌وتووه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری و كرێ و پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشیان لێوه‌رناگرن.
شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سوتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا