ژمارەیەک بڕیار دراون

قایمقامی هەولێر: بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری کۆبووینەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، بە بەشداری دامەزراوە خۆجێییەکانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکمان بەڕێوەبردووە بۆ میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی دوکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری.

نەبەز عەبدولحەمید ئەوەشی وت، “ئێمە بە هەموجۆرێک پشتیگری دوکاندار و زیانلێکەووتوان دەکەین”، دواتر لەلایەن پارێزگارەوە وردەکاری قەرەبووکردنەوەکە بۆ ڕای گشتی و دوکاندارەکان بڵاودەکرێتەوە.

شەوی 5.5.2024، ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

دوای رووداوەکەش پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری وتی، “بە گوێرەی دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دوکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕی قەیسەری بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و زیانیان پێ گەیشتووە”.

لە هەر 15 کیلۆ زێڕێک دوکاندارانی قەیسەری کیلۆیەک زێڕیان...

لە هەر 15 کیلۆ زێڕێک دوکاندارانی قەیسەری کیلۆیەک زێڕیان لەناودەچێت

کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری کۆتایی هات

کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری کۆتایی هات