دوو دیمه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه یه‌كه‌میان كه نهفهركانى سه‌رخستووه و دووهكیشیان كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه... وێنه‌كان :راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر
سزاى له‌سه‌ره
نه‌كه‌ن نه‌فه‌ری زۆر لە پیکابەکانتان سەربخەن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى له وێنه‌كه دیاره نه‌فه‌ر له ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ربخه‌ن، به ده‌ردى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى ده‌به‌ن، كه ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه.
هاتۆچۆی هەولێر، به‌دواداچوونى بۆ وێنه‌یه‌ك كرد كه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرابووه و ده‌بیندرا ئۆتۆمبێلێكی جۆرى پیک ئاب نزیكه‌ى 10 كرێكارى له‌ناو بۆدییه‌كه‌ى سوار كردووه و ده‌ڵێت “ئه‌مه نایاسایی و مەترسیداره”.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه دواى به‌دواداچوون و چاودێریكردنیان توانیویانه ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
هاتوچۆى هه‌ولێر، داوا له شوفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکات، بە هیچ جۆرێک سەرنشین لە ناو بۆدی دواوە سەرنەخەن، چونکە لە رووی یاساوە رێگا پێدراو نییە و مەترسیدارە بۆ سەر سەلامەتی گیانی سەرنشینەکان.