درۆنە تورکییەکە زانیاری هەستیاری لەسەر ئێران کۆکردووەتەوە و ئەحمەدی نەژادیش رەشی نەپۆشی

+964

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند ژنەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ دووەمجار تووشی شێرپەنجە بووە، پێشر ئەسما ئەسەد تووسی شێرپەنجەی مەمک بوو بوو، دوای پێنج ساڵ دیسان تووش بووەتەوە، ئەوەی ئەمجارەیان شێرپەنجەی خوێنە.

تەنیا دوای دوو رۆژ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، ئەنجومەنی شارەزایانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی خۆی گرێدا، ئەوەی جێگای سەرنجی میدیاکان بوو جلەکانی ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتە بوو، هەموو ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە کراسەکانیان رەشە، تەنیا کراسەکەی ئەحمەدی نەژاد سپییە.

کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە لە ساڵی 2020 لە ئاسمانی ئێران کەوتە خوارەوەو سوپای پاسداران بەو کارە تۆمەتبار دەکرێت، بەیاننامەیەکیان دەرکردووەو دەڵێن ئیبراهیم رەئیسی کە ئەوکات سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بووە، هۆکاری هەرە سەرەکی بووە بۆ ئەوەی کەسوکاری قوربانییەکان نەتوانن مافی یاسایی خۆیان وەربگرن.

شەوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێران، درۆنێکی تورکی چووە ئاسمانی تورکیا و یارمەتی تیمە فریاگوزارییەکانیدا بدات بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە، ئێستا هەندێ لەسەرچاوە میدیاییەکان دەڵێن درۆنە تورکییەکە بە بێ ئاگاداری حکومەتی تاران وێنەی چەندین ناوەندی سەربازی گرنگی ئێرانی تۆمارکردووە.

تەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران و ئەو تیمەی لەگەڵی بوون ئەم ئێوارەیە گەیشتنە شاری (قووم) و خەڵکێکی زۆر لە پێشوازییاندا بوون، قەرار وایە سبەی عەلی خامەنەیی نوێژی مردوویان لەسەر بکات و دواتریش رەئیسی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.

تورکیاش چووە ریزی ئەو وڵاتانەی بە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی تەعزێبار بوون، ئەمڕۆ سێشەممە لە تورکیا ئاڵای ئەو وڵاتە هێنرایە خوارەوە، پێشتریش هەریەک لە پاکستان و لوبنان و سوریا و عێراق پرسەیان بۆ سەرۆکی ئێران راگەیاندبوو.