پڕۆژەى ئاوى قەڵادزێ
90%ـى لێچوونى غازى کلۆرەکە چارەسەر بووە
964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ
سەرجەم کارمەندانى پڕۆژەى ئاوى خواردنەوەى قەڵادزێ ناو پڕۆژەکەیان چۆڵکردووە، پێدانى ئاوى ماڵان لە پڕۆژەکەوە وەستاوە، هۆکارەکەشى خراپى ئەو بوتڵانەیە کە لە ئێرانەوە بەرهەمهێنراون.
بوتڵێکى دیکەى غازى کلۆر لە پڕۆژەى ئاوى خاسى قەڵادزێ توشى لێچوون بوو
مارف مەحمود، بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە لە دوورى 250 مەتر لە پڕۆژەکە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”90%ـى غازى کلۆرەکە بەتاڵکراوە، بۆ پارێزگاریکردن لە کارنەندەکانمان ئەمڕۆ کارەکانمان راگرتووە و ئاو نانێرین بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ”.
لەم مانگەدا ئەوە دووەمجارە بوتڵەکانى پڕۆژەکە تووشى لێچوونى غاز دەبن، بە وتەى مارف مەحمود هۆکارەکەى بێ کوالێتى ئەو بوتڵانەیە کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون و کۆمپانیامان ئاگادار کردووەتەوە کە بیانگەڕێنێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح