دەنگۆی رۆیشتنی هەبوو

محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە یان دەڕوا؟

964+

سۆما حەکیم زادە

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پۆستێکدا رایگەیاند کە لە وەرزی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لەم یانەیە.

سەڵاح لە چەند وەرزی رابردوودا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول و رۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنی ئەم تیپە لە ژێر سەرپەرشتیی یۆرگن کلۆپ.

بەڵام لە هاوینی ساڵی رابردووەوە دەنگۆی رۆیشتنی لە لیڤەرپوول دەبیسترێت، تەنانەت باس لەوە دەکرا کە یانەی ئیتیحادی سعودی بڕە پارەیەکی زۆری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەم یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام وەڵامێکی نەرێنی لە لایەن لیڤەرپوولەوە پێدرایەوە.

محەمەد سەڵاح شەوی رابردوو لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی ئێکس سەبارەت بەم دەنگۆیانە نامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە بە جۆرێک کاردانەوەی بەرامبەر بەم دەنگۆیانە هەبووە، هەروەها وێنەیەکی خۆی بە درێسی لیڤەرپوولەوە بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: دەزانین نازناوەکان گرنگن و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو نازناوەکە بەدەستبهێنین، هاندەرانی ئێمە شایەنی ئەوەن و بە دڵ و گیان دەجەنگین.

لیڤەرپوول ئەم وەرزە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت