کەرکوک

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس بریندارن

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە دوو روداوی هاتوچۆ لە کەرکوک، دووکەس گیانیانلەدەستدا چوار کەسیش بریندارە.

دوو رووداوەکە لە دوو شوێنی جیاوازى کەرکوک  روویانداوە، لە یەکێکیاندا دوو کەس گیانی لە دەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون، لە رووداوی دووەمیش دوو کەسی تر بریندار بوون.

هەردوو رووداوەکە ئەمڕۆ لە دوو رێگای دەرەوەی شارى کەرکوک روویانداوە، یەکێک لە رووداوەکان لە رێگای کەرکوک بۆ تکریت، رووداوەکەی تریش لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بووە.

ئوسامە خالید لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـى وت، روداوەکەی رێگای کەرکوک بۆ تکریت کە هەردوو گیانلەدەستدانەکە و دوو برینداریشی تێدا بووە، لە نزیک گوندی ترکەڵان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە چیمەنتۆی بارکردبوو لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی دیکە روویداوە.

وتیشی،”رووداوی دووەم لەسەر رێگای کەرکوک بۆ ناحیەی تازە بووە کە تەنیا دوو برینداری لێکەوتووەتەوە”.

بە وتەى ئوسامە خالید، هەر چوار بریندارەکە بروانەتە نەخۆشخانەی ئازادی و باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین