لەسەر چی؟

شەش کەس لە دهۆک دەستگیرکران

+964

هێڤی دێوالی-دهۆک

هێزەکانی پاراستنی ژینگە لە دهۆک شەش کەسیان لەسەر راوکردنی کەو دەستگیرکرد.

ئەو شەش کەسە درەنگانی  شەوی رابردوو لەلایەن  هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆکەوە دەستگیرکراون.

راوی کەو لە دهۆک روو لە زیاد بوونە

راوی کەو لە دهۆک روو لە زیاد بوونە

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ی وت، “ئەو شەش کەسەیان لەگەڵ سێ پارچە چەک، ریکۆردەرێک و ژمارەیەک کەلوپەلی تایبەت بە راوکردن، لە سنووری قەزای ئامێدی دەستگیرکرد”.

بە وتەی رەمەزان سیاری، ئەو راوچییانە لە رێگەی ریکۆردەکەوە دەنگی خەزنکراوی کەویان لە شاخەکان پەخش کردووە، تا کەوەکان نزیک ببنەوە و بکەونە داویانەوە.

964 زانیویەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 23 کەس لەسەر راوکردنی کەو دەستگیرکراون.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

لە ماوەی دوو مانگ 140 کەوی گەڕاندەوە بۆ سروشت

لە ماوەی دوو مانگ 140 کەوی گەڕاندەوە بۆ سروشت