"تەمەن بەس ژمارەیە"

مام عەوڵا یادگاریە جوانەکەی منداڵان هەر بەردەوامە

کاردۆست حسین ـ هەولێر

تەمەنێک خزمەتکردن بە منداڵان مام عەوڵای بێزارنەکردووە بگرە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی گۆرانی و بەرهەمی نوێ بە منداڵان

مام عەوڵا ماوەی 26 ساڵە بەرهەم پێشکەش بە منداڵان دەکات، هەروەها گرنگی زۆر بە بواری منداڵان دەدات، بەهۆی جوانی بەرهەمەکانی وایکردووە نەوەیەک لەگەڵ گۆرانییەکانی گەورەبێت و بووەتە دایک و باوک هێشتا گۆرانییەکانی مام عەوڵا وەک یادەوەریەکی جوان لە بیری بمێنێتەوە.

مام عەوڵا دەربارەی ئەوە توانایە و وزەیە کە هەیتی بەم تەمەنەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان بە 964ـی وت”، تەمەن بەس ژمارەیە و تا توانات هەبێت پێویستە خزمەت بکەی نابێ بوەستی”، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەرهەمی نوێی دەبێت و هێشتا بە بەریەوەماوە.

سەبارەت بەم نەوەیە تازە کە ئاشنایەتیان لەگەڵ تەکنەلۆژیا بابەتە ئەلیکترۆنیەکانە زیاترە مام عەوڵا دەڵێت، بابەتە ئەلیکترۆنیەکان و تەکنەلۆژیا گرنگی خۆی هەیە، بەڵام نابێت منداڵەکان ڕووبکەنە بابەتی بێگانە و پێویستە بابەتی کوردەواری و هۆنراوه و گۆرانی کوردی نیشانی منداڵان بدرێت.

مام عەوڵا تاوەکو ئێستا لە کۆی گشتی گۆرانیەکانی 21 دانەی کردۆتە کلیپ، هەروەها بەرهەمی 26 ساڵ کارکردنی لە نامیلکەیەک کۆکردۆتەوە کە ئەمرۆ شەممە 4.7.2026، خوێندنەوەی بۆ کرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی