داواکارییان چییە؟
کەمئەندامان هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ کەمئەندامان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوە و پەیامی بایکۆتی هەڵبژاردن و حیزبە سیاسیەکانیان ڕاگەیاند، بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان.
سامان حوسێن سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964 وت، ئەمڕۆ لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەتەوە، کەمئەندامان پەیامیان ئەوەیە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان و حیزبە سیاسیەکان دەکەن.
باسی لەوەش کرد، هیچ لایەنێک وەڵامی داواکارییەکانیان نەداونەتەوە و ئەمڕۆ بە چوار خاڵ لە بەیاننامەیەکدا پەیامی خۆیان گەیاند.
ئەوەشی خستەڕوو، بێبەریبوونی خۆیان لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان رادەگەیەنن و هیچ حیزب و لایەنێک بە نوێنەری خۆیان نازانن، بایکۆتی فراوانی هەڵبژاردنیش لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا دەستپێدەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا