ئێوارەی نەورۆز بەفراوی و سارد دەبێت
بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکان بەفر دەبارێت
شۆڕش قادری
باران بارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفر دەبارێت، بۆیە ئێوارەی نەورۆز سارد دەبێت و ئەگەر بۆ ئاگرکردنەوە دەچنەدەرەوە خۆتان جوان داپۆشن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 20.3.2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەبارێت، لە هەندێک کاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
پلەی گەرماش 3 بۆ 5 پلە زیاتر دادەبەزێت، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی شەممەش، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت، هەندێک کات باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە، بۆ ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەر هەیە بەفرێکی کەم ببارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی