دیمه‌نى كۆڵانى یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى ئاكرێت كه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت بۆ قیڕتاوكردن... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى ئاكرێ
85 شه‌قام كارى له‌سه‌رده‌كرێت
قه‌زاى ئاكرێ به پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردن داپۆشراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌م ماوه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی فراوانى قیڕتاوكردن رووى له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ كردووه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆنه و له‌به‌ر بێ پاره‌یی راگیرابوو.
بڵند ره‌زا زوبێر، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، 85 شه‌قامى ناوخۆیی له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانى ئاكرێ قیرتاوده‌كرێن.
وتیشی “تا ئێستا 10%ـى كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو كراوه به‌ڵام به‌رده‌وامین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م پڕۆژه‌یه هی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ره به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى نه‌ختینه له‌بانكه‌كان نه‌تواندرا كارى تێدا بكرێت و ئه‌و ماوه‌یه پڕۆژه‌كه وه‌ستابوو.
بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه سێ ملیار و 99 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى دهۆك دابینكراوه.
570 رۆژ دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه ته‌واو بكرێت.
شه‌قامى گه‌ڕه‌كه‌كانى، گوڵان، خەبات، نەورۆز، ئازادی، حەسەن بەدو، سماقوکێ، کومەڵگەى فەرمانگەكان و ئالەیێ، له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى ئاكرێن كه كارى قیڕتاوكردنه‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت، سه‌رۆكى شارەوانیش ده‌ڵێت “زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانن”.