مردنێکی تەمومژاوی
مردنی رهئیسی كودهتایهكی سپی و كردنهوهی دهرگای ناڕهزایهتییهكانه؟
+964
ژووری هەواڵ
لە دوانیوەرۆیەکی ساڵی 1960 دا منداڵێکی سپی پێستی گرژ لە خانەوادەی رۆحانی لە ناحیەی نۆغانی سەر بە مەشهەد لەدایک دەبێت، ئەم منداڵە ناو دەنێن ئیبراهیم
لەدوای پێنج ساڵ لە دایکبوونی ئیبراهیم باوکی بەناوی سەید حاجی، کۆچی دوای دەکات و ئیبراهیم بەبێ ناز و بێ باوکیی گەورە دەبێت
ژیانی ناسۆری و بێباوکی گەورەی دەکات و دەیگەیەنێتە پۆستی جێگری سەرۆکی دادوەری ئێران و دواتر حەزی دەسەڵات دەیگەیەنێتە پۆستی سەرۆکی ئێران شەوی رابردوو لە کەش و رووداوێکی تەموو مژاوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی و دوای زیاتر لە 15 کاژێر دۆزینەوەی تەرمی ئیبراهیم رەیسی ئایندەی وڵات و ناوچەکەی خستە ژێر گومان و بەرپرسیاریەتی زیاترەوە