دیمەنێک لە یاریی نەورۆز و حدوود لە یاریگەی کەرخ. فۆتۆ: خولی ئەستێرەکان
نه‌ورۆز له به‌غدا دووچاری شكست بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له گه‌ڕی 30دا، ئه‌م ئێواره‌یه یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری به‌غدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و به ئه‌نجامی گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ به یانه‌ی حدوود دۆڕا.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی كه‌رخ كرا و سه‌ره‌تا یانه‌ی نه‌ورۆز به‌هۆی ئیبراهیم تۆمیوا گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام دواتر یانه‌ی حدوود دوو گۆڵی له رێگه‌ی ئیبراهیم غازی و حوسێن جه‌باره‌وه تۆمار كرد.
نه‌ورۆز سێ خاڵی گرنگی له ده‌ست دا، هاوكات له گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆیدا به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه، كه تیپی كۆتایی ریزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه.
نه‌ورۆز ئێستا له پله‌ی حه‌وته‌می خوله‌كه‌یه به 44 خاڵ و حدوودیش له دوای ئه‌وه به 42 خاڵ.