دیمه‌نێكی كاتى قیڕتاوكردنى رێگاى گوندى تهكهوڵ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه
پێشتر چه‌وڕێژ بوو
بۆ یەکەمجار گوندێکى دێگه‌ڵە ده‌بێته خاوه‌ن رێگایه‌كی قیرتاوكراو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆیه‌كه‌مجار گوندێكی سنوورى ناحیه‌ى دێگه‌ڵە – شۆڕش قیرتاو كرا‌و له‌وه‌ته‌ى ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه رێگایه‌كی چه‌وڕێژى هه‌بووه.
گونده‌كه، ناوى ته‌وه‌كوله و ئێستا ته‌نیا پێنج ماڵى لێده‌ژی، درێژى ئه‌و رێگایه‌شی كه بۆی قیرتاوده‌كرێت 850 مه‌تره.
ئه‌ندازیار عه‌بدوڵا سابیر، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت، دواى سێ رۆژ له كاركردن، كارى قیرتاوكردنى ئه‌م گونده ته‌واوكراوه.
وتیشی “بڕى 84 ملیۆن و 742 هه‌زار دینار بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌رخان كرابوو”.
پڕۆژه‌كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە ئەنجام درا.