دیمەنی ئەو فڕۆکەی کە لە ساڵی 2020 لە ئێران کەوتووەتە خوارەوە و ئێستا بە إرۆکەکەی رەئیسی دەناسرێت.وێنە.سۆشیال میدیا
وێنەکە هی رووداوێکی دیکەیە
964 ساغکردنەوە بۆ وێنەی ئەو فڕۆکەیە دەکات کە گوایە رەئیسی تیادا بووە
964+
توانا نەقی
964 لە رێگەی تیمی ساغکردنەوەی هەواڵەوە ئاشکرای کرد کە ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی کە تێکشکانی فڕۆکەیەک دەردەخات لە میدیاکانەوە بڵاو بووەتەوە و گوایە ئەو کۆپتەرەبووە سەرۆکی ئێرانی تیادا بووە راست نییە و ئەو وێنانە دەگەڕێنەوە بۆ رووداوێکی دیکە کە لەساڵی 2020 لەو وڵاتە روویداوە.
تیمی 964 چاودێری ڤیدیۆیەکیان کرد کە لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە و گرتە ڤیدیۆکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی مەشقی گلایدەری “سێسنا”ی تێدابوو، کە جیاوازە لە کۆپتەرەکەی “بێڵ 212”ی سەرۆک کۆماری ئێران کە لە ئەمریکا دروستکراوە.
راپۆرتێکی ئاژانسی فەرمی ئیرنای ئێران لە ساڵی 2020 ئەوە دەردەخات، کە فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنانی سەر بە هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە مانگی نیسانی 2020 بەهۆی خراپی کەشوهەوا و کەمی بینین لە ناوچەی “سەلمانشار” کەوتە خوارەوە.
بەو پێیەش بێت ئەو وێنانە کە لە میدیاکانەوە بڵاوبووەتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە نییە.
دوێنێ یەکشەممە لە سنووری تەبرێز هێلیکۆپەرێک کە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری تەبرێز و چەند کەسێکی دیکەی تیادا بوو بە رووداوێک کەوتە خوارەوە و بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن میدیا فەرمیەکانی ئێرانەوە راگەیندرا کە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری کەوتنی فڕۆکەکەی رەئیسی دەگێڕێتەوە
وێنە کۆنەکان