تەنیا زیانی مادی هەبووە
ئاگری باڵەخانەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا
964+
شۆڕش عەبدوڵا
دوای کاتژمێرێک لە هەوڵەکانیان تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئەو ئاگرەی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی نازناز کەوتەوە کۆنترۆڵ بکەن.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، سەرەتا ئاگرەکە لە بەشی پشتەوەی بیناکە دروست بوو دواتر هاتە پێشەوەش و لە ماوەی کاژمێرێکدا توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.
وتیشی، لە رێگەی نۆ تیمی بەرگری شارستانیەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هێشتا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە ئاشکرا نەبووە و لێکۆڵینەوە دەکەن لەو بارەیەوە.
ئەو باڵەخانە کەرەستەی رووناککرەوە و سورەیای جوانکاری تیادا فرۆشراوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی