پێده‌چێت له مانگى حوزه‌یران بێت
پانێڵێكی نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر گرنگى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر سازده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌یمانگاى ته‌كنیكی مێرگه‌سۆر به‌نیازه پانێڵێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر گرنگی ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر سازبكه‌ن و ده‌شیانه‌وێت ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌م ئه‌شكه‌وته بۆ سوودی خوێندكاره‌كانیان به‌كاربهێنن.
تاڵیب محه‌مه‌د شه‌ریف، راگرى په‌یمانگه‌كه، له‌گه‌ڵ شاندێك ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ریان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه كارى پشكنینى تیمه‌كه‌ى زانكۆى كامبریجیان بینی و دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بڕیاریان دا ئه‌م پانێڵه سازبكه‌ن.
تاڵیب محه‌مه‌د به 964ـى وت، پێده‌چێت سازكردنى پانێڵه‌كه بكه‌وێته مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌ویش به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان له په‌یمانگاكه‌ى.
وتیشی “جگه له‌وه‌ى تیمه‌كه‌ى زانكۆى كامبریج به‌شداریى پانێڵه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ندین پسپۆر و شاره‌زاش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بانگهێشت بكه‌ین”.
به تیمه‌كه‌ى كامبریجیان وتووه وه‌ك په‌یمانگه ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كى لۆجستین، ئه‌گه‌ر پێویستیان بێت و وتیشی “گرنگی كارى پشكنین له‌و ئه‌شكه‌وته ئه‌وه‌یه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كولتوورى ژیانى مرۆڤ له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ زانكۆى كامبریج به‌هێزتر بكه‌ن و ده‌شیانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه له‌و پانێڵه گرنگی زیاتر به ئەشکەوتی شاندەر و دۆزینەوە زانستییەکان بكه‌ن.